زۆرتر بینراوه‌کان

Använder Blogger.

تهای چیکین ڕئد کوری






جارئکی تر سڵاوتان لئبئ هاوڕئیان. هیوادارم هەمو لایەکتان تەندروست باش بن.
ئەمجارەیان ئەگەرئمەوە لای ئئوەی خۆشەویست لەگەڵ خواردنئکی زۆر بەتام و ئاسان. ئەم خواردنە بە سنگی مریشک و سەوزە ئامادە دەکرئ، دەتوانی خۆت کام جۆر لە سەوزەت هەبو لە ماڵەوە بەکاری بهئنی، بۆ نمونە پەتاتە، گئزەر، ئەنەناس...
ئەم جۆرە خواردنە لەگەڵ برنج پئشکەش دەکرئ

کەرەستەکان
٥٠٠ گرام سنگی مریشک
۲٠٠ گرام چەرەسی کاشیو 
۱ پیاز
۲٠٠ گرام یاخود ۱ قتو ئەنەناس
۱ قتو شیری گئزی هندی
۱ قتو کرئمی گئزی هندی
۱ ڕئد کوری پاستەی ( لە سوپرمارکئتە گەورەکان دەست دەکەوئ)
۱ بیبەری سور
۱ بیبەری سەوز یاخود زەد
۱ ماجی تامی مریشک یان سەوزە
کەمئک خوئ
کەمئک زەیت

ئامادە کردنی
چەرەسەکە سور بکەرەوە
مریشکەکە بە باریکی لەت بکە، لەگەڵ کەمئک زەیت سوری بکەرەوە تا ئاوەکەی نامئنئ. دواتر پیازەکەی تئبکە تا پیازەکە نەرم دەبئتەوە
ڕئد کوریئەکەی تئبکەو تئکەڵی بکە لەگەڵ مریشکەکە
هەمو کەرەستەکانی کەش تئکەڵ بکەو سەری بنئرەوە بۆ ماوەر ۳٠ چرکە بکوڵئ. چەند جارئک تئکیبدە بۆ ئەوەی بن نەگرئت
برنجەکە ئامادە بکە، من بە پڵڵاو برنجەکەم ئامادەکرد، لەبەر ئەوەی بە پڵاو تەندروست ترە و تامئکی خۆشتری هەیە.
کاتی پئشکەشکردنی بە چەرەسەکە بیڕازئنەوەو لەگەڵ برنجەکە پئشکەشی بکە.








0 سه‌رنجێک بنوسه:

Skicka en kommentar