زۆرتر بینراوهکان
-
ئەمکاتەتان باش هاوڕئیان ! ئەمجارە ئەگەرئمەوە بۆلاتان بە بابەتئکی تازەوە کە ئەویش چۆنئتی دروستکردنی پانکەیکە . ئەم جۆر...
-
تەبولە زەڵاتەیەکی لوبنانیئە وە کەرەستەسەرە کیئەکانی کەرەوزە . تەبولە زەڵاتەیەکی زۆر بەتام و تەندروستە . کەرەس...
-
قاوەی سارد یەکئکە لە خۆشترین خواردنەوە لە هاویندا . ئەم خواردنەوەیە دەتوانی تەنها بە شیرو قاوە ئامادەی...
-
کەرەستەکانی : ۱ کیلۆ قەرنابیت ۲ هئلکە ۱ کوپ ثارد ۱ / ۲ کوپ ئاو ۲ کەوچکی چئشت نیشاسیە ۱ کەوچکی چا ...
-
مارشیپان هەویرئکە بۆ ڕازاند نەوەی کئک و شیرینی بە کاردئت . ئەم هەویرە دەتوانی خۆت کام ڕەنگەت هەزلئبو ...
-
ئەم جۆرە کئکە زۆر زۆر ئاسانە . من لئرەدا شەکری قاوەیش بەکاردئنم بەڵام گەر دەستان نەکەوت یاخود نەتانبوو ...
Använder Blogger.
تەبولە
تەبولە زەڵاتەیەکی لوبنانیئە وە کەرەستەسەرە کیئەکانی کەرەوزە. تەبولە زەڵاتەیەکی زۆر بەتام و تەندروستە.
کەرەستەکان:
۱ چەپک کەرەوز
۱/۲ پیاز
۲ تەماتە
۱ لیمۆ
زەیتی زەیتون
خوئ
ساوەر خری بچکۆلە
ئامادەکردنی:
کەرەوزەکە جوان ورد دەکەین. تەماتەوپیازەکەش زۆر ورددەکەین وتئکەڵی دەکەین.
ئاوی لیمۆکە، زەیتی زەیتون و ساوەرەکەی بەسەردادەکەین و تئکەڵی دەکەین.
خوئکەی پیادا مەکە تا کاتی پئشکەش کردنی، لەبەر ئەوەی خوئکە دەی تەپئنئت.
تەبولە دەتوانی زوتر ئامادەی بکەی و لە سەراجە دایبنئی.
دەتوانی لیمۆی زیاتر تئبکەی گەر هەزتکرد.
پرینسئس تۆڕتە
پرینسئس تۆڕتە کئکئکی زۆر ئاسان و بە تامە، ئەم کئکە کئکی سکەندەناڤیە و لە وڵاتەکەنی سوئید و دانیماڕک زیاتر دروست دەکرئ.
مارشیپان: شئوازی دروستکردنی مارشیپانم دابەزاندوە پئشوتر لە پەیجەکەم.
کئکی ئیسفنجی بۆ تۆرتە: شئوازی کئکەکەش هەیە لە پەیجەکەم.
کرئمی ڤانئلیا بۆ ناوەکەی:
کەرەسەکان:
۱/۲ کوپ کرئم
۱/۲ کوپ شیر
۳ زەردئنەی هئلکە
۳ کەچکی چئشت شەکر
۱ کەوچکی چئشت نیشاستە
۱ کەوچکی چئشت ڤانئلیا
ئامادەکردنی:
هەمو کەرەستەکان بکەرە مەنجەڵئکو تئکەڵی بکە و بیکەرە سەر ئاگرئکی هئواش. بە بەردەوامی تئکی بدە بۆ ئەوەی بن نەگرئت. کە قوڵپئکی دا لایبەلەسەر ئاگرەکە و بیکەرە قاپئکی قوڵ و سەرەکەی بە لایلۆن قەپات بکە. دوای ئەوەی سارد بۆوە دەکرئتە سەلاجەوە.
کەرەستەکەنان بۆ ناو کئکەکە:
۱ کوپ مرەبای ڕاسبئری
۱ ۱/۲ کوپ کرئم
۱/۲ کەچکی چا پیکی پاودەر
۲ کەوچکی چئشت شەکر
نەستەلەی ڕەش
شەکرو پیکیپاودەرەکە بکەرە کرئمەکەو بە مەکینە خەستی بکەرەوە، بەڵام زۆر خەست نەبئت.
ئمادەکردنی:
لایلۆن دەکەین بە هەمو چواردەوری قاڵبەکە.
کئکەکە دەکەین بە سئ بەشەوە.
بەشی یەکەم دەکەینە ناو قاڵبەکەو مرەباکەی بەسەردادەکەین.
بەشی دوەم دەکەین بەسەر مرەباکەداو کرئمی ڤنئلیاکە دەکەین بەسەریداو بەشی سئیەم دەکەینەوە بەسەریدا.
لایلۆنەکە بکە بەسەریداو بیکەرە ناو سەراجە تا ڕۆژی دوای.
مارشیپانەکە ئەو ڕەنگەی ئەمانەوئ تئی دەکەین و پانی دەکەینەوە بە تیرۆکئک و کەمئک شەکری تۆز.
کرئمەکە دەکەین بە هەمو کئکەکەدا و هەوڵ بدە کەوا زیاتر کرئمەکە لەسەر کئکەکە دابنئی لا جیاتی چواردەورەکەی، وە تا دەتوانی سەرەکەیخڕدەربچئ.
مارشیپانەکە بکە بەسەر کئکەکەدا و بە دەست هەوڵ بدە شئوەی کئکەکە ڕئک بکەیت و سافی بکە.
بە چەقۆیەکی تیژ چواردەورەکەی ببڕە.
نەستەلەکە بتوئنەرەوە و بیکەرە ناو زەرفئک و بە مقەستئک سوچئکی خوارەوەی ببڕە و کئکەکی پئ بڕازئنەوە، دواتر کئکەکە بکەرە سەلاجوە بۆئەوەینەستەلەکە ڕەقبئت.
شەکرری تۆز بکە بەسەر کئکە کەدا بە چاپاڵئوئک.
مارشیپان
مارشیپان هەویرئکە بۆ ڕازاند نەوەی کئک و شیرینی بە کاردئت. ئەم هەویرە دەتوانی خۆت کام ڕەنگەت هەزلئبو ڕەنگی بکەی.
کەرەستەکان:
۲٠٠ گرام چوالە
۱ کوپ شەکر (۲٥٥ مل)
۱ سپئنەی هئلک
۱ ۱/۲ کەوچکی چئشت ئاوی سارد
۱ ۱/۲ کوپ شەکری تۆز
ڕەنگ
ئامادە کردن:
چوالەکە بکەرە مەنجەڵئک و ئاوی تئبکە و بیکەرە سەر ئاگر تا یەک قوڵپ دەدات، دواتر ئاوی ساردی تئبکەو پاکی بکە. لەسەر سینیەک دایبنئ تابەیانی بۆ ئەوەی وشک بئتەوە.
ڕۆژی دوای چوالەکە بە مەکینە ورد بکە. دواتر شەکرەکەی تئبکە و دیسان بیهاڕە. پاشان سپئنەی هئلکەکەی تئبکەو دیسن بیهاڕە.
دواتر شەکرە وردەکەو یەک کەوچک لە ئاوە ساردەی تئبکەو دیسان بی هاڕە.
پئویستە لەم کاتەدا هەویرئکمن لەدەستبئت، گەر زۆر توندبوو کەمئک ئاوی تئبکەو دیسان بیهاڕە، گەر هەویرەکەش شلبو ئەو کەمئک شەکری تۆزیتئبکە تا دەبئتە هەویرئکی تەواو.
دواتر خۆت کام ڕەنگت پئ خۆشبو تئکەڵی بکە.
دەتوانی لە سەلاجەدا لە زەرفئکی قەپاتدا هەڵی بگری.
کئکی ئیسفنجی بۆ تۆرتە
ئەم کئکە باشترین کئکە بۆ دروستکردنی تۆرتە. کئکئکی بەرزی لئ دەردەچئت و دەتوانی بیکەی بە سئ پارچەوە. دەتوانی کئکەکە بکەیتە فرئزەرەوە،ڕۆژی پئش ئەوەی بەکاری بئنی دەری بئنە بۆ ئەوەی خاوبئتەوە.
کەرەستەکەن:
٤ هئلکە
۲/۳ کوپ (۱۷٠ مل) شەکر
۱/۳ کوپ(۸٥ مل) ئارد
۱/۳ کوپ (۸٥ مل) ئاردی پەتاتە
۱ کەوچکی چا پیکی پاودەر
۱ کەوچکی چا ڤانیلیا
ئامادە کردنی:
فرنەکە بکەرە سەر ۱۷٥ دەرەجە سەرەوەو خوارەوە.
قاڵبی کئکەکە چەور بکە و کاخەز بکە بە چواردەورەکەی و بنەکەی.
هئلکە و شەکرەکە بە خەڵاتەیەک تئکەڵ بکە بۆ بۆ ماوەی ۸ چرکە.
شتە وشکەکان تئکەڵبکە و بیکەرە بئژنگئک یاخود سوزگیەک و بیبئژەرەوەبەسەر هئلکە و شەکرەکە، بەکەوچکئک بە هئواشی تئکەڵی بکەو بۆ ئەوەیهەواکەی دەرنەچئت.
بیکەرە قاڵبەکە و بیکەرە فرنەکە بۆماوەی ٤٠ چرکە.
دوای ئەوەی کە دەرت هئنا با سارد بئتەوە بۆ ۱٠ چرکە دواتر ئەمدیودیوی بکە تا بە تەواوەتی سارد دەبئتەوە.
بەهیوای بەدڵبون
پای بە بلوبئر و راسبئری
ثەم پایە دئسئرتئکی زۆر بە تامەوبە ۳٠ چرکەئامادە دەبئت. دەتوانی لەگەڵ دۆدرمە یاخود لەگەڵ کرئمی ڤانئلیا پئشکەشی بکەی.
کەرەستەکان:
۲٥٠ گرام بلوبئری
۲٥٠ گرام راسبئری
٦کەوچکی چئشت شەکر
۱ کەوچکی چئش نیشاستە یاخود ئاردی پەتاتە
۱٠٠ گرام زبدە ( تواندنەوەنا)
۱ کوپ ئارد
۱ کەوچکی چا پیکی پاودەر
۱ کەوچکی چا ڤانیلیا
۳٠ گرام شۆڤان( دەتونی بئ شۆڤانیش ئامادەی بکەی)
ئامادەکردنی:
فرنەکە داگرسئنە، سەرو خوارەوەی ۱۷٥ دەرەجە.
بلوبئری، ڕاسبئری، ۱ کەوچکی چئشت شەکر و نیشاستەکە تئکەڵبکەو بیکەرە قاڵبئکی فرنەوە.
هەموو کەرەستەکان تئکەڵبکە بە دەست و بڵاوی بکەرەوە بەسەر بلوبئریەکەو ڕاسبئریەکە.
بیکەرە فرنەکە بۆ ماوەی ۲٠ چرکە، یاخود تاوەکو سەرەکە دەبرژئت.
لەگەڵ دۆدرمە یاخود سۆسی ڤانیلیا پئشکەشی بکە
Prenumerera på:
Inlägg
(Atom)